بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسقانەکانی بەهار گوک تەکین (ڕۆزا) ئەندامی یەپەسە کە لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆ لە ساڵی 2016 لە پێکدادانەکانی ناوچەی نوسەیبین گیانی لەدەست دابوو، دوای 7 ساڵ بە بنەماڵەکەی درایەوە.
بەرپرسانی دادوەری تورکیا دوای 7 ساڵ ڕایانگەیاند کە ئەنجامی دی ئێن ئەی بنەماڵەکەی لەگەڵ تەرمێکی نێژراو لە گۆڕستانێکی دوورەدەست لە باغلار لە ئامەد یەکێکە و بە تەواو بوونی قۆناغە ئیدارییەکانی هەفتەی ڕابردوو تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا محمەت ئەمین قلیچ سەرۆکی ئەنجومەنی یەکگرتوویی و هاوڕێی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی لانکەی فەرهەنگ (MEBYA-DER)وتی: ڕەوتی پێکدادانەکان بەهۆی بوونی پرسی کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە گەنجانمان گیانیان لەدەست بدەن و ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە تا کاتی چارەسەری ئەو پرسە درێژە دەدەنە خەباتی خۆیان.