سەلاحەدین دەمیرتاش هەواڵی ناردنی شاندێک لەلایەن ئاکەپەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجالانیان پشت ڕاست کردەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوو و زیندانیی هەدەپە لە لێدوانێکدا لە ڕاست بوونی هەواڵی بڵاو کراو سەبارەت بە ناردنی شاندێک لەلایەن حکومەتی پارتی داد و گەشەوە بۆ زیندانی ئیمرالی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە وەرگرتنی دەنگی کوردەکان هەواڵی دا.

دەمیرتاش لەبەشێک لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جمهوریەت وتی: زیاتر لە دوو ساڵە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان ئیزنی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی نەبووە. ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە ئەردۆغان ئەوەی کە لە ئۆجالانی دەویست بەدەستی نەهێناوە و هەر بۆیە ئیزنی پێوەندی لەگەڵ دنیای دەرەوەی پێ نەداوە.

ناوبراو سەبارەت بە چوونی شاندێک لەلایەن ئاکەپەوە بۆ ئیمرالی وتی: هەو هەواڵە لەلایەن سەرچاوەکانی منەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.