وەزیری ناوخۆ لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سپای پاسداران، وتی: سپای پڕ لە شانازی ئێمە هێشتا لە ڕیزی بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی، بە ئاماژە بە گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر تیرۆریستی وەسف کردنی سپای پاسداران، ڕایگەیاند: ئەو بابەتە زیاترین زیان لە خودی ئەورووپا دەدات، چونکوو ئەوانن کە ئەمڕۆ زیاترین قازانج لە شەڕە دژە تیرۆریستییەکانی سپا لە ناوچەکە دەبەن.

ناوبراو بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە چلۆن دەبێت لایەنی سەربازی وڵاتێک بە تیرۆریست وەسف بکرێت، وتی: هەوڵی ئەورووپا نیشاندەری دابەزینی لۆژیکی ئەوانە؛ کەواتە بەرپرسانی ئەورووپی لە لێدوانە جیاوازەکانی خۆیاندا نیشانیان دا کە ئەو بڕیارەیان ئیحساسی و بەهۆی کاریگەری لایەنی دژە شۆڕش لە سەر ئەوانە.

وەزیری ناوخۆی ئێران وتیشی: سروشتییە کە سپای پڕ لە شانازی ئێمە هێشتا لە ڕیزی بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەمێنێتەوە و ئەو ڕووداوانە کاریگەریان لەسەر کردەوەی سپا نابێت.