ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج رایگەیاند کە هێزەکانیان بۆ بەرەنگاریی هێرشەکەی تورکیا ئامادەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج، فەرماندەیی گشتی جەیش سەوار، فەرماندەیی گشتی ئەنجومەنی سەربازی باب و فەرماندەیی بەرەی کورد رایانگەیاند: هەر چەشنە هێرش بۆ سەر خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بێ وڵام نابێت .

داواشیان لە خەڵکی سووریا کرد بۆ بەرەنگاریی هێرشەکانی تورکیا یەکبگرن.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە تورکیا لە هەوڵ دایە بۆ داگیر کردنی بەشێک لە خاکی سووریا و گۆراندنی دێمۆگرافی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.