بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەمیرتاش لە پەیامێکی نوێیدا ڕایگەیاند، "ئۆپۆزیسیۆن دەبێ بوێرانە هەنگاو بنێت، لە دەسەڵات نەترسێت و ئازایانە دەست بۆ هەموو بابەتە هەستیارەکان ببات و سوود لە شەقام وەربگرێت، چونکە دەسەڵاتە دیکتاتۆر و داپڵۆسێنەرەکان لە شەقام دەترسن".
بەوتەی دەمیرتاش "دەبێ ئۆپۆزیسیۆن لەنێوخۆیاندا دانوستان بکەن بۆ ئەوەی زەمینەی نکۆڵیکردن لە کورد و بێبەشکردنی لە مافە سەرەتاییەکانی کۆتایی پێبهێنن".
دەمیرتاش لە مانگی تشرینی دووەمی 2016ـەوە لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانیی
Publish Date: ١٨ حوزەیران ٢٠٢٢ - ١٨:٢١

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، "ئۆپۆزیسیۆن لەرزۆک و ترسنۆکە، هەنگاوی شەرمنانە دەنێت و لە دەسەڵات تۆقیووە".