کۆڕی پەردەلادان لە دوو بەرهەمی شانۆیی بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی ناسراوی هونەری و کۆمەڵایەتی لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسەری مەریوانی بە ناوی جەمال ئیمانی دوو کتێبی"زیافەت" لە نووسینی بەهرام بەیزایی و " چاو لە بەرانبەر چاو" لە نووسینی غوڵامحسێن ساعدیی وەرگێڕاوەتەوە بۆ سەر زمانی کوردی.

ئەو کۆڕە بە ئامادەبوونی ئیسماعیل ئەحمەدی فەرمانداری مەریوان، دکتۆر ئومێد وەرزەندە، وریا غەفووری و سەلاح بەهرامی ڕۆژی پێنجشەممە 29 ی گوڵان لە هۆڵی کۆگای فەرهەنگی ئیدافەی ئیرشادی ئیسلامی مەریوان بەڕێوە چوو.