سەربازی کوردی سوری
-
لەکۆبانی چ باسە؟ مەرگی سەربازێکی کورد و ڕاست و درۆی سیاسەتی ئەحمەد شەرع!
کوشتنی سیپان حوزنی، شەڕڤانی کوردی تێکەڵ بە سوپای سووریا و ئەو ناڕەزایەتییە بەربڵاوانەی دوای ئەوە هات، لە نێویاندا ئاگر کەوتنەوە لە زیندانی کۆبانی، بووەتە قەیرانێکی دژوار کە دەتوانێت زیاتر متمانەی کورد بە حکومەتی دیمەشق و پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان لە پێکهاتەکانی حکوومەتی سووریادا تێکبدات.