AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٤ ١٩:١٢

چالاکی ڕیفورمخواز: ترامپ بەدوای ئاژاوەدا دەگەڕێت

چالاکی ڕیفورمخواز: ترامپ بەدوای ئاژاوەدا دەگەڕێت

غوڵامحسێن کەرباسچی بە ئاماژە بە ئامانجی تێکدەرانەی پەیامەکەی ئەمدواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جەختی کرد: ترامپ بەدوای ئاژاوە و توندئاژۆیی لە کەشی ئاشتی‌خوازانە و ناڕەزایەتییە یاساییەکانە و دەیەوێ ڕێ لە چاکسازی بگرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: غوڵامحسێن کەرباسچی، چالاکی سیاسی ڕیفۆڕمخواز و شرۆڤەگەری میدیایی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئامانجی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامی دەستێوەردەرانەی سەبارەت بە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، وتی: ترامپ کەسێکی نائاساییە و قسەکانی هیچ بنەما و لوژێکێکیان نییە. بەڵام جارێ دەسەڵاتی هەیە و هەرچی ڕۆژە بەدوای شەڕ دژی وڵاتنێکی وەک ڤێنزۆئێلا تا ڕووسیا و چینە و دیارە ئامانج لەو پەیامەش تێکدانی بارودۆخی ناوخۆیی ئێرانە.

وتیشی: ئەگەرچی ناڕەزایەتی خەڵکی بۆ باری ئابووری و گرانبوونی شمەک و دراو، بەحەقە، بەڵام نابێ لە بیرمان بچێت کە زۆربەی ئەم کێشانە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکایە کە بۆتە هۆی بەرزبوونەوی گوشاری ئابووری لەسەر چینی خوارەوەی کۆمەڵگا. بەڵام ڕێگەچارەی ئەو گرفتانە هاوکاریی دەوڵەت و خەڵکە و دەوڵەتی پزشکیان‌ـیش وادیارە ڕێگەچارەیەکی باشی گرتۆتە بەر و بڕیارە لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی ناڕازی گفتوگۆ بکات.

ئەم چالاکە سیاسییە ڕیفۆڕمخوازە لە درێژەدا سەبارەت بە هۆکاری لێدوانی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، ڕوونی کردەەوە: ترامپ زیاتر بەدوای ئاژاوە و توندئاژۆیی لە کەشی ئاشتی‌خوازانە و ناڕەزایەتییە یاساییەکانە و دەیەوێ ڕێ لە ڕیفۆڕم و چاکسازی بگرێت. بۆ وێنە تویتی ئەمدواییەی پەمپێئۆی وەزیری درەوەی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە بوونی مەئموورانی مووساد، خۆی هەوێنی گومان و دڕدونگیی خەڵکی لە کاکڵەی یاسایی و دژە توندوتیژیی ناڕەزایەتییەکانە.

ناوبراو هەروەها لەبارەی هۆکارەکانی کەمڕەنگ‌بوونەوەی یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی پاش شەڕی 12 ڕپژە و زەروورەتی تۆکمەکردنی ئەو یەکڕیزییە لە هەلومەرجی ئێستای وڵاتدا، ڕایگەیاند: پێویستە هوشدار بردێتە ئەو کەسانەی کە بەهایەک بە ویستی خەڵکی نادەن. ئەگەر ویستی خەڵکی لە بوارەکانی فەرهەنگی، ئابووری و سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە یەکەمایەتیدا بێت و بەهای پێ بدەن، ئەوا یەکڕیزی کۆمەڵایەتی دەپارێزرێت.

ڕاشیگەیاند: هەندێک بەرپرسی وڵات متەنیا لە کاتی قەیراندا بیری یەکڕیزی دەکەنەوە، بەڵام لەگەڵ دامرکانی قەیرانەکان، خۆ دەبوێرن لە وەدی‌هێنانی چاوەروانی و ویستی خەڵکی. کەواتە بەرپرسان نابێ لە بیر بچێت کە هێزی وڵات لە لایەن خەڵکەوەیە و نابێ پشت لە خەڵک بکەن.

کەرباسچی هەروەها سەبارەت بە هەڵمەتێکی دیپلۆماتیک لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوی دەستێوەردانی ئەمریکا، جەختی کرد: دەبێ لاوازییەکانمان لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەییدا قەرەبوو بکەینەوە و وەزارەتی دەرەوە پێویستە وەک ئەرکێک لە ڕێگەی سیاسەتی ژیرانە پەیوەندی بگرێت لەگەڵ وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا و لەو ڕێگەوە لە کاریگەریی ئاژاوەگێڕيانەوەی ئەمریکا و میدیاکانی دژی ئێران کەم بکاتەوە.

ئەو شرۆڤەکارە میدیاییە بە داکۆکی لە لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرج و پێش‌مەرجەکانی دانوستان، زیادیشی کرد: بەوەشەوە وەزارەتی دەرەوە نابێ لە هیچ هەلومەرجێکدا هەست بکات دەرگای دیپلۆماسی داخراوەیە. بەڵکوو دەبێ لەگەڵ خراپترین دوژمنانیش ڕێگەی دانوستان کراوە بێت.

News ID 58129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha