AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١١ ٠٧:٤٨

فەرماندەی یەپەژە: مافی زمان و شوناسی کوردی لە سووریا پێشێل دەکرێ

فەرماندەی یەپەژە: مافی زمان و شوناسی کوردی لە سووریا پێشێل دەکرێ

سۆزدار حاجی، بە ڕەخنەگرتن لە پێشێل‌کردنی ڕێککەوتنی 1ی ئاڤریل و ڕاگەیاندنی دەستووری نوێی سووریا لە لایەن دیمەشقەوە، جەختی لە مافی کوردی سووریا بۆ ئازادی زمان، شوناس و فەرهەنگی خۆیان کرد و خوازیاری ڕێزنان لە ئیدارەی خۆسەری کوردستان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆزدار حاجی، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و ئەندامی وەفدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فورات، وێڕای داکۆکی لە مافی خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ ژیان بە شوناس و زمانی خۆیان، ڕەخنەی لە پێشێل‌کردنی ڕێککەوتنی 1ی ئاڤریل لە لایەن هێزەکانی جۆلانییەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب گرت.

سۆدار حاجی لەو لێدوانەدا وتی: ڕێککەوتنی 1ی ئاڤریل کە بۆ گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە واژۆ کرا، لە لایەن دەوڵەتی دیمەشقەوە پێشێل کرا و هێزەکانی هەسەدە بەپێی ڕێککەوتنەکە پاشەکشێیان کرد و پاراستنی ناوخۆیی گەڕەکەکانیان ڕادەستی هیزەکانی ئاسایش کرد، بەڵام تەنیا دوو ڕۆژ پاش ڕیککەوتنەکە، دەستووری نوێی سووریا ڕاگەیێندرا کە تەنانەت بڕگەیەکیشی لەبارەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تێدا نەبوو.

فەرماندەی باڵای یەپەژە، هەروەها ڕەخنەی لە هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی سووریا گرت و بە نمایشی هەڵبژاردنی ناوی برد کە نە دیمەکراتیک بووە و نە ئەمنی، و وتیشی: ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونی کاری هەیە و دەستووری خۆی بەڕیوە دەبات و پێویست بوو دیمەشق وێڕای ڕێزنان لەو ئیدارەیە، بۆ تۆماری دەستووری نیشتمانی ئاوڕی لەو دەستوورە خۆجێیە دەدایەوە.

اناوبراو هەروەها جەختی لە مافی ژیان بە شوناس و زمانی خۆماڵی کرد و ڕایگەیاند: بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزیی کوردەکان مافی سروشتیی خەڵکی کوردە و هەر کەس دەبێ بتوانێ لە خاک و زێدی خۆیدا، بە زمان و شوناسی خۆی بژیت. ئەمە دۆزێکی ڕەگەزپەرەستانە نییە، بەڵکو کۆڵەکە و بناغەی سووریایەکی دیموکراتیک و هاوژینیی هەموو گەلان لەم وڵاتەیە.

News ID 58098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha