بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری مێمری لە ڕاپۆرتێکدا نیسبەیت بە لاواز بوونەوەی هێزەکانی کوردی سووریا لەلایەن دەوڵەتی شەرع و تورکیاوە هۆشداریی دا و نووسی: هێزەکانی هەسەدە بە ڕێبەری کوردی سووریا لە ئێستادا زیاتر لە 28 ناوەندی دەستگیرکران ئیدارە دەکەن کە تێیدا نزیک بە 10 هەزار ئەندامی داعش و 46 هەزار کەس لە بنەماڵە و پاڵپشتەکانیان ژیان دەکەن. بەرپرسانی ئەمنیەتی ئەمریکا هۆشداریی دەدەن لە ئەگەری هێرشی تورکیا یان دیمەشق بۆ سەر هەسەدە، مەترسی هەڵاتنی بەکۆمەڵی ئەو زیندانیانە هەیە؛ ڕووداوێک کە دەتوانێت ببێتە هۆی بووژانەوەی خێرای داعش.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە حاڵێکدا کە لە سەرەتای 2025 ەوە هێرشەکانی داعش لە سووریا زیادی کردووە و سەدا 34 ی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کراوەتە ئامانج. هێزەکانی سەر بە حکومەتی ئەحمەد شەرع لە ئەندامانی پێشووی داعش ناسراو بە هێزە خێڵەکییەکان بۆ هێرش بۆ سەر کەمینەکان و هەسەدە کەڵکوەردەگرن.
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد نموونەیەک لە پێکەوەژیانی هۆز و ئایینە جیاوازەکان، لەوانە کورد، عەرەب، مەسێحی و درۆزییەکانە و سەرەڕای هێرشە بەربڵاوەکانی تورکیا و داعش و تەنانەت حکومەتی ناوەندەیش توانیویە، پێکهاتەی خۆی بپارێزێت.
ئەمریکا لە ساڵانی 2014 ەوە تا 2023 نزیک بە 68 ملیار دۆلاری بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش خەرج کردووە و سەدان سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە 12 هەزار هێزی هەسەدە کوژراون، کارناسان هۆشداری یدەدەن کە لە ئەگەری بەزینی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، واشنتۆ ناچار دەبێت دەیان هەزار هێزی دیکە بنێرێتە سووریا و دەبێتە بارێکی قورس لە سەر شانی ڕۆژاوا.
کارناسان هۆشداری دەدەن کە لە ئەگەری درێژەی گوشارەکانی تورکیا و حکومەتی نوێی سووریا لەسەر هێزەکانی هەسەدە، مەترسی گەڕانەوەی داعش لە ئاستی ساڵی 2014 جیدییە.
News ID 56484
Your Comment