AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣ ٠٧:٥١

تورکیا سوورە لە بنبڕکردنی یەکجاریی پەکەکە

تورکیا سوورە لە بنبڕکردنی یەکجاریی پەکەکە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دیدار لەگەڵ ئەردۆغان، جەختی لە زەروورەتی سڕینەوەی هەموو هەڕەشەکان دژی سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی سووریا و بنبڕکردنی یەکجاریی پەکەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە، جەخت لە زەروورەتی سڕینەوەی هەموو هەڕەشە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی باشووری تورکیا و بەتایبەت "چالاکییەکانی پەکەکە و لقە سوورییەکانی ئەو گرووپە" وەک پەیەدە و یەپەگە کرا و هەروەها ئەو ئەنجومەنە خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ هەر هەنگاوێکی زیانگەیێن بە یەکگرتوویی و تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا بوو.

لە بەشێکی تری ئەو ڕاگەیێندراوەدا، تەرکیز خراوەیە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا و زەروورەتی پاڵپشتی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی و لەناوبردنی ئەو هەڵمەتە تێکدەرانەی کە زیان بە سەروەری، تەواوەتی سەرزەوینی، پێکهاتەی یەکە و یەکگرتوویی سیاسی سووریا دەگەیێنێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هەروەها خوازیاری هاوکاریی وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بوو و ڕایگەیاند: پاڵپشتی لە هەوڵە ئەمنییە هاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بەتایبەت عێراق، سووریا و ئێران بۆ پاککردنەوەی ناوچە لە هەموو گرووپێکی تیرۆریستی، دەبێتە دەسپێکی خولێکی ئارام و هێمن بۆ خود ئەو وڵاتانە.

News ID 55142

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha