AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣٠ ٠٧:٤٨

قەیس خەزعەلی:

پیلانی تورکیا دابڕاندنی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە عێراقە

پیلانی تورکیا دابڕاندنی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە عێراقە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی، ڕایگەیاند: پیلانی تورکیا دابڕاندنی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
خەزعەلی لەلێدوانێکدا لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵەکانیان لەسەر دەرکردنی سوپای داگیرکاری تورکیا دەبێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان و کەرکوک دابڕێنێت و بیخاتە پاڵ خەونی ئیمپراتۆریەت و خەلافەتی خەیاڵییەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراقییەکان بوونی داگیرکاری لەسەر زەوییەکانیان ڕەتدەکەنەوە، و ئیرادەی ڕزگارکردنی وڵات و سەروەرییەکی تەواو بابەتێکی دانوستان نییە

News ID 51311

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha