بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵی کتێبی کوردی، سەلاح موحەممەدی نووسەری ئەم کتێبە دەڵێت: رەنگە ئەم وتەیە وتەیەکی زۆر گوتراو بێ کە هەم خۆم و هەمیش زۆرێک لە شاعیران و لایەنگرانی شیعر ئەڵێن شیعر رێگەیەکە بۆ دەرباز بوون لە رەنجەکانی مرۆڤ و دوور کەوتنەوەی لە واقیعی تاڵی ژیان.
دەشڵێت: زاویە و خەتێکی ستاتیکی و هەستیناسانەیە بۆ جۆش خواردنی دونیای شاعیر و خوێنەر لە رێگەی زمانی کار لە سەر کراو و دژە عورف و واقیعەوە. بێگومان بۆ ئەم رۆژانی نەهامەتی و پڕ لە ترس و نیگرانیە شیعر ئەتوانێ هۆکارێک بێ بۆ هێمن بوونەوە و جیا لەوەش هەلێک بێ بۆ ریکاڤێریی ئەو دونیا زەوت کراو و خنکێندراوانەی دەستی ژیانی پڕ لە قەرەباڵغی و سەرئێشەی رۆژانەیی کە خوازراو و نەخوازراو زاتی پێکەوەنەری دونیاکان و بەردەوام خەلقکردنەوەی جیهانە زەینیەکانی خستۆتە فەرامۆشییەوە.
کتێبی “کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ” لە ۷۶ شەش لاپەڕەدا لە لایەنی ناوەندی چاپ و بڵاو کردنەوەی خانی لە چاپ درا و لە کتێبخانەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.
Your Comment