AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٩ ١٦:٣٧

بلومبێرگ:

ئەردۆغان لە کاتی هەڵبژاردندا کورد دەکەوێتە یادی

ئەردۆغان لە کاتی هەڵبژاردندا کورد دەکەوێتە یادی

هەواڵدەری بلومبێرگ بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی ویستی ئەردۆغان بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکان ، ڕایگەیاند کە ئەردۆغان کە ئێستا پێویستی بە دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەیە، باس لە ئاشتی دووبارە لەگەڵ ئەوان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری بلومبێرگ بە ئاماژە بە لێدوانەکەی ڕۆژی ڕابردووی ئەردۆغان لە ئامەد کە ویستی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ کوردەکان لەسەر ئاشتی دەربڕیوە، نووسی: ئەو لە هەڵبژاردنەکاندا لە شاری ئەستەنبۆڵ پێویستی بە دەنگی کوردەکان هەیە.

ئەو هەواڵدەرییە ڕاگەیاندنی ویستی ناڕاستەوخۆی ئەردۆغان بۆ ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی داوەتە پاڵ پێداویستی ئەو بە دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی داهاتوو و ئەگەری گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیا.

بولمبێرگ ئاماژەی داوە کە نوێنەری ئەردۆغان لە ڕکابەری لەگەڵ نوێنەری پارتی کۆماری خواز پێویستی بە دەنگی کوردەکان هەیە لە گەورەشاری ئەستەنبۆڵ.

News ID 49599

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha