بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێت برۆمفیلد، کارناسی بریتانیایی پرسەکانی کوردی سووریا و دامەزرێنەری دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا ، نیسبەت بە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا، بە مەبەستی داگیر کردنی تەواوی ئەو ناوچە هۆشداریی دا.
ناوبراو لە وێبیناری لێکدانەوەی کێشەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هۆشداریی دا کە تورکیا لە هەر دەرفەتێک بۆ چڕ کردنەوەی گوشارەکان لەسەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بە مەبەستی بەزینی تەواوی ئیدارەی خۆسەری کوردی کەڵکوەردەگرێت.
ناوبراو هۆشداریی دا کە تورکیا لە داهاتوودا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئەو ناوچە چڕتر دەکاتەوە.
Your Comment