بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە دەرکردنی پەیامێک ڕێڕای ئاماژە بە بەرخۆدانی 19ی جوولای ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیاتر گەشە و پەرە دەستێنێت.
مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند: تا کاتێک کە ڕێگاچارەیەکی سیاسی لە سووریا نەگیردرێتە پێش و خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەگەنە مافەکانی خۆیان، دەست لە بەرخۆدان و شۆڕش هەلناگرین و بەرگری لە دەستکەوتەکانی بەرخۆدانی خۆمان دەکەین.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیاتر گەشە و پەرە پێدەدەین.
Your Comment