AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٤ ٠٩:٥٨

دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی 2023 ی تورکیا؛

سەد ساڵ سەرۆک کۆماریی لە تورکیا؛ لە کەمال ئەتاتورکەوە تا ئەردۆغان

سەد ساڵ سەرۆک کۆماریی لە تورکیا؛ لە کەمال ئەتاتورکەوە تا ئەردۆغان

تورکیا لە دۆخێکدا بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی دەڕوات کە دژبەرەکان پێیان وایە ئەبێ جارێکی دیکە گشت پرسی بەڕێوە بچێت و تورکیا دووبارە بچێتەوە سەر سیستەمی پەرلەمانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی؛ پێشتر لە تورکیا سەرۆک کۆمار بە دەنگی پەرلەمانتاران هڵدەبژێردرا بەڵام دوای گشت پرسییەکەی چەند ساڵ لەمەوپێش، ئەردۆغان یەکەم سەرۆککۆمارێک بوو کە بە دەسنگی ڕاستەوخۆی خەڵک هەڵبژێردرا.

سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا لە ساڵی 1923 ەوە تا ئێستا

ساڵی 1623 ی زایینی کۆماری تورکیا بە دەستی مستەفا کەمال لە ژێنراڵەکانی عوسمانی دامەزرا. لە ئەو سەردەمەدا سەرۆک وەزیران دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبوو بەڵام دوای ئەوە سەرۆک کۆمار بووە پۆستێکی ڕواڵەتی و دەسەڵاتداری سەرەکی سەرۆک وەزیران بوو. ئەو یاسایە تا ساڵی 2018 ی زایینی بە گشت پرسییەک گۆڕدرا و پۆستی سەرۆک وەزیری لە تورکیا لابرا.

دژبەرانی ئەردۆغان بەڵێنیان داوە لە ئەگەری سەرکەوتنیان دووبارە گشت پرسییەک بۆ چوونەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی بەڕێوە دەبەن.

لە سەد ساڵدا کە لە تەمەنی کۆماری تورلیا تێپەڕیوە، ئەو وڵاتە 12 سەرۆک کۆماری هەبووە.

  1. مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ساڵی 1923 تا 1928؛ بۆ 15 ساڵ

بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد ئەگینا لەوانە بوو کە تا کۆتایی تەمەنی سەرۆک کۆمار بمێنێتەوە.

  1. عسمەت ئینۆنۆ لە ساڵی 1938 تا 1950؛ بۆ 12 ساڵ

ئینۆنۆ نزیکترین کەسایەتی سیاسی بە ئەتاتورک بوو و لە سەردەمی ژیانی ئەودا پۆستی سەرۆک وەزیرانی لە ئەستۆ بوو. ناوبراویش کەسێکی سەربازی بوو و لە سەقامگیر کردنی لاییشم، کمالیسم، پرسی سەرتر بوونی تورکەکان و پەراوێز خستنی ئیسلامییەکان ڕۆڵی جیدی هەبوو.

ئینۆنۆ لە ساڵی 1950 ی زایینی، لە دسەڵات لابرا.

  1. جەلال بایار لە ساڵی 1950 بۆ 1960؛ بۆ 10 ساڵ

بایار بە پێچەوانەی دوو سەرۆک کۆمارە پێشووەکە ئابووری زان بوو. کودەتای سەربازی ساڵی 1960 کۆتایی هێنا بە سەرۆک کۆماریی ناوبراو.

  1. ژێنراڵ جەمال گورسەل لە ساڵی 1961 تا 1966؛ کەمتر لە 6 ساڵ

ژێنراڵ گورسەل فەرماندەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، دوای کوودەتاکەی ساڵی 1960 یەک ساڵ بووە سەرۆک وەزیران و دوای ئەوە پۆستی سەرۆک کۆماریی لە ئەستۆ گرت.

  1. ژێنراڵ جوودەت سونای لە ساڵی 1966 تا 1973؛ بۆ 7 ساڵ

ژێنراڵ سونای دوای تووشبوونی ژێنرال گورسەل بە نەخۆشیەکی سەخت، فەرماندەیی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ی بەجێهێشت و بووە سەرۆک کۆمار.

  1. دەریاوان فەخری کۆرۆ تورک لە ساڵی 1973 بۆ 1980؛ بۆ 7 ساڵ

فەخری کۆرۆ تورک افەرماندەی هێزی دەریایی تورکیا دوای کوودەتای 1960 ی زایینی وەزیری دەرەوە بوو. پاشان بووە باڵوێزی تورکیا لە مسکۆ و دواتریش بووە سەرۆک کۆماری تورکیا.

  1. ژێنراڵ کەنعان ئورەن لە ساڵی 1982 تا 1979؛؛ بۆ 7 ساڵ

دوای کوودەتای 1980 ی زایینی بە فەرماندەیی ژێنرال کەنعان ئورەن، پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ ماوەیەکی کورت کەوتە دەستی ناوبراو. بەڵام لە ساڵی 1982 ەوە ئورەن بووە سەرۆک کۆمار.

  1. تورکوت ئوزەل لە ساڵی 1989 ی زایینیەوە تا ساڵی 1993؛ کەمتر لە 4 ساڵ.

ئوزەل ئەندازیاری کارەبا بوو و پۆستی جیاوازی لە ئەستۆ بوو و ڕێبەری پارتی مامی نیشتمان بوو. ناوبراو لە ساڵی 1993 کۆچی دوایی کرد، هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە کە مەرگی گوماناوی بووە و بە ئەگەری زۆرەوە ژەهر خۆر کراوە.

  1. سولەیمان دەمیرل لە ساڵی 1993 تا 2000؛ بۆ 7 ساڵ

دەمیرل ئەندازیاری ئاوەدانی بوو و وەکوو سیاسەتوانێک چەندین جار بووە پەرلەمانتار، چەند خول سەرۆک وەزیر و پاشان بووە سەرۆک کۆمار.

  1. ئەحمەد نەجدەت سێزەر لە ساڵی 2000 تا 2007؛ بۆ 7 ساڵ و سێ مانگ

سێزەر مافزان و دادوەری باڵا بوو. خاڵی گرینگ سەبارەت بە سەردەمی سەرۆک کۆماری ناوبراو ئەوە بوو کە لەگەڵ سێ سەرۆک وەزیر کاری کرد: لە 2000 بۆ 2002 لەگەڵ بلنت ئەجویت، لە ساڵی 2002 تا 2003 لەگەڵ عەبدوڵڵا گوڵ و لە ساڵی 2003 تا 2007 ی زایینی لەگەڵ ئەردۆغان.

  1. عەبدوڵڵا گوڵ لە ساڵی 2007 تا 2014؛ بۆ 7 ساڵ

عەبدوڵڵا گوڵ ئابووری زان بوو و چالاکی سیاسی خۆیی لەگەڵ یارانی نەجمەدین ئەربەکان دەست پێکرد. ناوبرا ولە بریتانیا و ئەمریکا خوێندوویەتی و ماوەیەک لە عەرەبستان لە بانکێکی گەورە ڕاوێژکار بوو. گوڵ لە ساڵی 2001 لە پارتی فەزیلەت جودا بووە و پارتی داد و گەشەی دامەزراند.

  1. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی 2014 تا ئێستا؛ بۆ 8 ساڵ و نیو

ئەردۆغان جارێک بە پێی یاسا پێشووەکە لەلایەن پەرلەمانەوە و دوو جاریش بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراوە.

کۆشکی سەرۆک کۆماری تورکیا و لۆگۆی تایبەتی 16 ئەستێرە

کۆشکی چانکایا لە ئەنقەرە ناوەندی سەرەۆکی سەرۆک کۆماری تورکیا بوو. عەبدوڵڵا گوڵ دوایین سەرۆک کۆمارێک بوو کە لەوێ ژیانی دەکرد. ئەردۆغان پێی وابوو ئەبێ شوێنێکی گەورەتر بە سەرۆک کۆمار تەرخان بکرێت .دواتر ئەردۆغان بە چێ کردنی کۆشکێکی گەورە لە بەس تەپەی ئەنقەرە شوێنی سەرۆک کۆماری گۆڕی کە زیاتر لە 1200 ژوور و تەلاری هەیە. لۆگۆی سەرەکی ناوەندی سەرۆک کۆماری تورکیا ، خۆرێکی گەورە و 16 ئەستێرەی هەیە کە هەر یەکەیان نمانەی ئیمپراتۆرییە تورکەکان و مێژووی هون و قاراخانەکان تا سەلجوقە و عوسمانییەکانە.

بە پێی یاسای تورکیا، سەرۆک کۆمار فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە. ناوبراو لە بڕایرە گرینگەکان وەکوو چەڕ، ئاشتی و ناردنی هێزی سەربازی بۆ دەرەوەی سنوورەکان پێویستی بە ڕێککەوتنی پەرلەمان هەیە بەڵام لە سەردەمی ئەردۆغاندا ئەوە گۆڕدرا و سەرۆک کۆمار خاوەن دەسەڵاتێکی بەربڵاوە و پەرلەمان چاوەدێری بە سەر کارەکانیدا نییە.

News ID 45984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha