کتێبی "چل باوەڕی ژەهراوی" لە نووسینی (ئاڕنۆڵد و کڵیفۆرد لازارۆس و ئالێن فەی) لە وەرگێڕانی دووقۆڵی دوکتۆر هادی نەقدی و بێگەرد جەهانی، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "چل باوەڕی ژەهراوی؛ کە پێویستە خۆتی لێ ڕزگار بکەی" بەرهەمی دەروون‌ناسی بەناوبانگی ئەمریکی ئاڕنۆڵد لازارۆس و هاوکاری، کڵیفۆرد لازارۆس و ئالێن فەی، بە وەرگێڕانی دووقۆڵی د. هادی نەقدی و بێگەرد جەهانی تایبەت بۆ خوێنەرانی کورد وەرگێڕدرا و لە لایەن چاپەمەنی هەژان لە شاری سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە دەڕوانێتە 40 باوەری ژەهراوی کە دەبنە هۆی کێشەی دەروونی و کێشە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، و نووسەرانی کتێبەکە بۆ هەر باوەڕێکی ژەهراوی، جیا لە گێڕانەوەی چیرۆکێک، باس لە چۆنیەتی ژەهراوی‌بوونی ئەو باوەڕە و باوەڕی دروستی جێگرەوەکەی دەکەن.