بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە بڕیارنامەیەک کە لە 6ی مارچدا پەسند کراوە و لە 12ی مارچدا بڵاوبۆتەوە، نیگەرانی خۆی بۆ زیندانیکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان، دەربڕی و داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە هاوکاتی پابەندبوون بە حوکمی دادگەی ئەورووپایی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2020 کە دەستگیرکرانی دەمیرتاشی بە هەوڵێک بۆ "بایکۆتی زۆریبەخوازی و بەربەستکردنی ئازادی ڕادەبڕینی سیاسی" لە قەڵەم دابوو، خێرا ئەو سیاسەتوانە کوردە ئازاد بکات.
ئەنجومەنی ئەورووپا کە پێکهاتووە لە 46 وڵات و وەک دامودەزگایەکی چاودێری حوکمەکانی دادگەی ئەورووپایی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی لیژنەی وەزیرانەوە ئیش دەکات، لە ڕاگەیێندراوی ئەمجارەیدا وێڕای داوای ڕوونکردنەوە بۆ پێدانی حوکمی 42 ساڵ زیندان بە دەمیرتاش لە ساڵی 2024، هوشداری بە دادگەی دەستووریی تورکیا دا کە لە زیندان مانەوەی ئەو سیاسەتوانە کوردە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارەکانی دادگەی ئەورووپیی مافی مرۆڤە.