Publish Date: ٢٤ شوبات ٢٠٢٥ - ١٢:٠٦

گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا درێژە دەدەنە بڕینەوەی بەربڵاوی دارەکان لە عەفرین و زەوینە سەوزەکانیان کردووەتە بیابان، لە حاڵێکدا کە بێدەنگی جیهانی هەر درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا ڕەوتی کاول کردنی ژینگەی ناوچە کوردنشیەکانی عەفرین درێژە دەدەن. لە ساڵی 2018 ەوە تا ئێستا هەزاران دار لە ئەو ناوچە بڕاوەتەوە و ناوچەکەیان کردووەتە بیابان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان هەر بێدەنگی ڕادەگرن.

خەڵکی ئەو ناوچە ڕاپۆرتیان داوە کە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا و سەمەرقەند بە ڕێبەری سائیر مەعووف ڕۆژانە بە هەڕەی کارەباییەوە دەکەونە گیانی دارەکانی ئەو ناوچە و دەیانبڕنەوە و لەت لەتیان دەکەن و دەیانگوازنەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە جگە لە بڕینەوەی دارەکان، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیەش دەدزن.