بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(DEM Parti) کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی ئارتی گرچەکت تورکیا، بە ئاماژە ەبوەی کە وەفدی دانوستانکاری دەمپارتی پاش دیداری دووەمی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بڕیار بوو بەیاننامەیەکی چڕوپڕتر بڵاو بکەنەوە، بەڵام بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکەی بۆلوو پۆختەی بەیاننامەکە بڵاوبۆتەوە، وتی: بڕیار بوو لەو بەیاننامەیەی دەمپارتی ئاژماژە بە وردەکارییەکان بکرێت و تێیدا سەبارەت وەفدە ڕوونکردنەوەی لە پلانەکانی داهاتووی بەدەستەوە بدات.
ئەندامی باڵای دەمپارتی وتیشی: وەفدی دانوستانکار لە دووەمین دیداریدا وردەکاریی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان، حزبە سیاسییەکان، ناوەندەکانی دەسەڵات و سەرۆکی پەرلەمانی گواستۆتەوە و لەمناوە دەمپارتی و بزووتنەوە سیاسییە هاوپەیوەندەکانی پێداگرن لە کۆتاییهێنان بە هەلومەرجی تەریکخراوەیی ئۆجەلان، چونکە لە کاتێکدا کە بەڕیز ئۆجەلان لەو هەلومەرجەدا چەتوونە بتوانێت ئەو ڕۆڵە مێژوویی و ڕاسپاردەییەی بگێڕێت،
ناوبراو جەختی لەوەش کرد کە ئۆجەلان خەریکی ئامادەکردنی ڕێگەچارەیەکی مێژوویی و دوورنوێنێک بۆ چارەسەریی کێشەکانە و بەپێچەوانەی بانگەشەکان، ئەم مۆدێلە تەنیا تەرکیزی لەسەر چەکدانان و هەڵووەشانەوە نییە، بەڵکوو بەڕیزیان بەدوای مۆدێلێکە کە دەبێتە هۆی پێشگری لە دەستێوەردانی ئیمپریالسیتی و دەسەڵاتە ئیمپریالیستییەکان لە پرسی کورد لە ناوچەدا.