بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب، حەماس 4 دیلی ئیسرائیلی رادەستی نوێنەرانی خاچی سوور کرد.
ئەسیرە ئیسرائیلییەکان لە کاتی ئازادیاندا لە لایەن حەماسەوە خەڵاتیان وەرگرت.
لە باتی ئازادی ئەو 4 دیلە ژنە کە سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل بوون، 200 ئەسیری فەلەستینی ئازاد دەکرێن کە 121 کەسیان یەک یان چەند ساڵ سزایان لەسەرە و 79 کەسی دیکەیان سزای قورسیان لەسەر بووە.
70 دیلی فەلەستینی کە ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن، ئەبێ لە ناوچە داگیرکراوەکان دوور بخرێنەوە، ئیسرائیل لە چالاکی دووبارەی ئەو کەسانە لە گرووپەکانی بەرخۆدان ترسی هەیە.