سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی ئێران و دانوستان لە ئەو بارەوە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز وتی: دەمەوێت ئێرانییەکان وڵاتێکی گەورە و ئیمکاناتی زۆریان هەبێت. ئەوان کەسانێک زۆر چاکن. تەنیا شتێک کە سەبارەت بە ئێران وتوومە ئەوەیە کە ئێرانییەکان نابێت چەکی ئەتۆمیان هەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری گەییشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێران وتی: ڕێگاگەلێک بۆ لێکدانەوەی ئەو بابەتە و دڵنیابوون لەسەری هەیە. ئەبێ هەر ڕێککەوتنێک 10 ئەوەندە زیاتر لێک بدرێتەوە.

ترامپ زیادی کرد: ئەگەر لەسەر وردەکاریەکان بە وردی دانوستان بکرێت، دەتوانین لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی نوێ.

ناوبراو وتی: ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی چێ بکات هەمووان ئەو چەکە چێ دەکەن و دۆخی جیهان کارەساتبار دەبێت.