دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بە دووپات کردنەوەی ئەو پاگەندەیە کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، وتی ئەگەر لەگەڵ تاران ڕێکبکەوین ڕێگای دڵنیاکەرەوە لە ئەو بارەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک پۆست، ترامپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی فاکس نیوز لە وەڵامدانەوە بە ئەو پرسیارە کە ئایا پاڵپشتی دەکات لە هێرش بۆ سەر ئێران یان نا خۆی بوارد بەڵام وتی کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە لە کۆتایی خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەودا یەک هەفتە تا گەییشتن بە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی ئێران مەودا هەبوو.

ترامپ زیادی کرد: ئەگەر ڕێککەوتنێک هەبێ ڕێگاگەلێک بۆ دڵنیایی یەکلایی هەیە و ئەبێ تاقی کردنەوە بکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە: تەنیا شتێک کە لەسەر ئێران وتوومە ئەوەیە کە ئەوان نابێت چەکی ئەتۆمیان هەبێت چونکوو ئەگەر ئەوان هەیانبێت کەسانی تریش دەیانەوێت هەیانبێت و لە ئەو حاڵەتەدا هەموو شتێک کارەساتبار دەبێت.

هەروەها وتیشی کە ڕاست بڵێم کە ئێران باسی جیاوازە.

ترامپ پێش لە بڵاو کردنەوەی گفتوگۆکەی لەگەڵ فاکس نیوز، ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە ئێران بە وتنی ئەو پاگەندەیە کە زۆر چاکە ئەگەر پرسەکانی ئێران بە بێ هێرشی ئیسرائیل چارەسەر بکرێت، وتی: هیوادارم ئێران ڕێککەوتن بکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پاڵپشتی ئەمریکا لە ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: ئاشكرایە کە وەڵامی ئەو پرسیارە نادەمەوە. با بزانین چ ڕوو دەدات. لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ کەسانی جیاواز دیدار دەکەم. هیوادارم ئە وپرسە بە بێ پێویست بوونی هەوڵگەلێک چارەسەر بکرێت. ئەوە بەڕاستی باش دەبێت.