بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێ کە بەڵگەیان سەبارەت بە چێ‌كرانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هێندیی "ئێن‌دی‌تی‌ڤی" لەبارەی چالاکی ناڤۆکی ئێران وتی: لە ئێساتادا هیچ بەڵگەیەکمان سەبارەت بە چێ‌كرانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە نییە.

ناوبراو بەوەشەوە پاگەندەی ئاستی باڵای پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە لایەن تارانەوە دووپات‌کردەوە و وتیشی: ئەو ئاستە زۆر زۆر لە ئاستی چەکەمەنی نزیک بۆتەوە و هۆمار کراوە.