بەرپرسانی کوردی سووریا، دەوڵەتی تورکیا، ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی نوێ لە سووریا، دانوستانی چڕ وپڕ و چارەنووس سازێکیان بۆ ڕوون کردنەوەی چارەنووسی هێزەکانی کوردی سووریا، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد و هاتنە سەر کاری دەسەڵاتدارانی نوێ لە ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا لە هەوڵی لایەنەکانی تێوەگلاو لە قەیرانی سووریا بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، گفتوگۆیەکی پێچراو لەسەر چارەنووسی هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە ئارادایە.

دانوستانکارانی سیاسی و سەربازی لە ئەمریکا، تورکیا، سووریا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە چاو قسەکانیان نەرمی زیاتریان نواندووە و سەبری زیاترین نیشان داوە. دوازدە سەرچاوە، لەوانە پێنج کەس کە بە شێوەی راستەوخۆ لە ئەو گفتوگۆگەلە بەشدار بوون، ئەو بابەتەیان بە هەواڵدەری ڕۆیتێرز راگەیاندووە.


مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی کە خواستی سەرەکی ئەو هاوپەیمانییە، بەڕێوەبەری ناناوەندی لە سووریایە بەڵام بەرپرسانی نوێی سووریا هەر وەک وەزیری بەرگری نوێی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی خۆیان بە شێوەی ناوەندی ببەنە پێشەوە کە ئەوە کێشەیەکی نوێ دێتە ئەژمار.


لەوانەیە ئاستی خۆبەڕێوەبەری گرووپە کوردییەکانی سووریا پێوەندی بە ئەوەوە هەیە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا پاڵپشتی درێژخایەنی واشنتۆن لە هاوپەیمانە کوردەکان درێژە بدات یان خودا نا. ترامپ هێشتا بەرنامەی خۆی لەسەر چارەنووسی 2000 هێزی خۆی لە سووریا رانەگەیاندووە.

هەروەها ئەنجامەکان پێوەندی بە ئەوەوە هەیە کە ئایا ئەردۆغان هێرش دەکات سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل کە بە بەشێک لە پەکەکی دەزانێت یان نا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئێمە خواستی خۆمان بۆ چەک داماڵینی هێزە کوردییەکان لە پێوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتی نوێی دیمەشق هێناوەتە ئاراوە.

دیپلۆماتێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا لە کاتی هێرشەکانی تەحریرولشامەوە کە بووە هۆی ڕووخانی بەشار ئەسەد، گفتوگۆیەکی زۆر چڕو پڕیان هەبووە.


گفتوگۆی هاوکات لە نێوان ئەمریکا، هێزە کوردییەکان، تورکیا و شاندی تەحریرولشام و هەروەها لە نێوان هەسەدە و تەحریرولشام لە ئەنجامدایە. بەرپرسانی هەموو لایەنەکانی ئەوەیان پشت ڕاست کردووەتەوە.

بەرپرسانی هەموو لایەنەکانیش نیگەرانی ئەوەن کە نەگەییشتن بە ئاگربڕ و ڕێكکەوتنی سیاسی درێژخایەن دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە سووریا.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداریی داوە کە نەگەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسی لە کوردستانی سووریا دەتوانێت لێکەوتەی بەرچاوی بۆ سووریا و ناوچەکە بەدواوە بێت.

لە حاڵێکدا کە ئەمریکا وەکوو هاوبەشێکی زۆر سەرەکی چاو لە هێزە کوردییەکان لە سووریا دەکات، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە توانی لەناوبردنی هەموو تیرۆریستەکان لە سووریا لەوناە داعش و هێزە کوردییەکانیشی هەیە.

تورکیا داوای کردووە کە بەڕێوەبەرایەتی کەمپ و زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بدرێتە دەستی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا و وتوویە کە لە ئەو بارەوە یارمەتیدەر دەبێت. لە بەرانبەریشدا وتوویە کە هێزەکانی هەسەدە هێزە بیانییەکان و پەکەکە لە ئەو ناوچە دەر بکات و ئەندامانی خۆشی چەکەکانیان دابنێن کە مەزڵۆم کۆبانێ لە بەرانبەر ئەو پێشیارە نەرمی نواندووە و ڕایگەیاندووە کە شەڕکەرە بیانییەکان و پەکەکەش سووریا بەجێدەهێڵن.

ئەسعەد حەسەن شەبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندووە کە بوونی بەربڵاوی هێزەکانی هەسەدە چی دیکە پاساو نادرێت و دەوڵەتی نوێ ئیزن نادات کە خاکی سووریا ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا.


بەرپرسێکی باڵای سووریا بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە کە ڕێبەری نوێی سووریا پێی وایە کە مۆەڵەتی درێژەی چالاکییەکانی هێزەکانی هەدەسە بە شێوەی سەربەخۆ لەوانەیە مەترسی ناسەقامگیری و کودەتای بەدواوە بێت و ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر سووریای یەکپارچە.

مەزڵۆم کۆبانی ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئامادەیە بەرپرسیارێتی سەرچاوە نەوتییەکان بسپێرێتە دەستی دەوڵەتی نوێ ، بە مەرجی ئەوەی کە سامانەکان بە شێوەی دادپەروەرانە لە نێوان هەموو پارێزگاکان دابەش بکرێت.