پزشکیان لە کۆبوونەوەی سەرۆک وە ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی وتی: ناوچەکە وەرزێکی نوێ لە بەرخۆدان بە خۆیەوە دەبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی سەرۆک و ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی و ئەرکانی بەرزڕاگرتنی چل و شەشەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوونی دکتۆر مەسعوود پزشکیان بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆمار لە ئەو کۆبوونەوەدا شەهید بوونی دادوەران حوجەتولئیسلام رازینی و موقەیسەی سەرەخۆشی کرد و هاوکاتیش پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین بە سەر ئیسرائیلی کرد و رایگەیاند کە ئەوە دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئەو گەلە و بەرخۆدان بوو.

هەڵسوکەتی راستبێژانە کلیلی هاوڕێیەتی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتدارانە

ناوبراو لە درێژەدا هەڵسوکەوتی ڕاسبێژانەی کلیلی هاوڕێیەتی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتداران وەسف کرد و جەختی کرد: یەکمایەتی بە خەڵکە و ئەبێ کارێک بکەین کە ئەوان ڕازی بن. هێز و توانی نەتەوەیی ئێمە سەرەتا بە هاوڕێیەتی خەڵک مسۆگەر دەبێت و ئەگەر ئەوان لەگەڵ ئێمە هاوڕێ بن، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ئێمە شکست بدات. ئەگەر خەڵک لە پشتی ئێمە بن هەموو پیلانەکانی دوژمنان شکست دەهێنێت.