ڕژێمی زایۆنی لە حاڵێکدا ئاگربڕی قبووڵ کردووە کە نەگەییشتە ئامانجەکانی لەوانە لەناوبردنی حەماس و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری ناوچە داگیرکراوەکان و هەر ئەو بابەتە بووەتە هۆی کاردانەوەی ئەندامانی توندڕەوی کابینەی نتانیاهۆ.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بە تێبپەڕینی 468 ڕۆژ لە زریانی ئەقسا و کوشتنی 46 هەزا رکەس و ئاوارە بوونی زیاتر لە 2 ملیۆن فەلەستینی و لەناوبردنی ژێرخانەکانی غەززە لە ئەنجامدا ئاگربڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیێندرا و بووە هۆی شادی و خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام و سەرشۆڕی و تووڕەیی بۆ ئیسرائیلییەکان، بەتایبەتی راستە توندڕەوەکان.

بەدی هاتنی پێچەوانەی خەونێک
لە 15مانگی دواییدا بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل رایانگەیاندووە کە شەڕ لە غەززە کۆتایی نایەت مەگەر حەماس بەتواوەتی لەناو بچێت. لە چەند ڕۆژی دوایی ئانتۆنی بلینکێن دانی پێدانا کە کەتیبەکانی عزەدین قسام بووژاوەتەوە کە ئەو ەبۆ خۆی مۆرێکە لەسەر شکستی ئیسرائیلییەکان. بلینکێن ڕایگەیاند کە چەندین جار هۆشداریی داوەتە ئیسرئایل کە ڕێگای لەناوبردنی حەماس هێرشی سەربازی نییە بەڵکوو دەبێت جیگرەوەیەکی ڕەوا لە ئەو ناوچە بدزۆنەوە. وادیارە ئاماژەی ئەمریکا بە هێنانی ماجید فەرەج بەرپرسی ڕێکخراوی هەواڵگری پێکهاتەی خۆسەر فەلەستین بۆ غەززە و هاوکاریان لەگەڵ ئیسرائیلە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هیچ ئەکتەرێکی نێودەوڵەتی ناتوانێت نکۆڵی بکات لە پێگەی بەرزی بەرخۆدان لە لای خەڵکی غەززە.

ئەو تێگەییشتنە هەڵە لەلایەن ئەمریکا وئیسرائیلەوە کاتێک دەرکەوت کە وێنەکانی شادی خەڵکی غەززە لە کۆتایی شەڕ و دەسخۆشی خەڵک لە جەهادی ئیسلامی بڵاو کرایەوە. ئەوە واتا خۆشەویستی ئەوان لەلای خەڵک.

بێن گویر-سموتریچ بەزی

لە نێوان سیاسەتوانانی چالاکی کابینەی نتانیاهۆ، هیچ دوو کەسایەتیەک وەکوو ئیتامار بێن گویر و سمۆتریچ لە بیستنی هەواڵی یەکلایی بوونەوەی ڕێكکەوتنی ئاگربڕ لە دۆحە تووڕە نەبوون. بێن گۆیر ڕێبەری پارتی دەسەڵاتی جوولەکەکان بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند کە ئەو دژی ئەو ڕێککەوتنەیە و دەیەوێت لە کابینە بچێتە دەرەوە و داوای لە سموتریچ ڕێبەری زایۆنیزمی ئایینی کرد کە پێکەوە بە چوونە دەرەوەیان بەستێن بۆ بوزینی کابینە خۆش بکەن. ناوبراو ئەو ڕێککەوتنەی خراپترین بڕیاری ئەمنیەتی- مێژوویی ئیسرائیل وەسف کرد. لەم نێوانەدا جروزالم پۆست پاگەندەی کردووە کە نتانیاهۆ بەڵێنی داوەتە سموتریچ کە دوای کۆتایی هاتنی رەوتی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە غەززە، شەڕ لە ئەو ناوچە دەست پێبکاتەوە.

ناوچەکانی کەرتی ڕۆژاوا بە پێی ڕێكکەوتنی ئێسلۆ بۆ سێ ناوچە دابەش دەکرێت:

ناوچەی A: ە ژێر کۆنترۆڵی ئەمنیەتی و ئیداری فەلەستین

ناوچەی B: لە ژێر کۆنترۆڵی ئیداری فەلەستین و کۆنترۆڵی ئەمنیەتی ئیسرائیل

ناوچەی C: لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمنیەتی و ئیدارەی تەواوی ئیسرائیل
جودا لە راست بوونی هەر یەکە لە گێڕانەوەکانی سەرەوە، ئەوەی کە یەکلاییە، وادیارە داماوی لایەنی راستی توندڕەو و هاوپەیمانەکانی نتانیاهۆ بۆ ڕازی کردنی ئیسرائیلییە توندڕەوەکان ڕێک لە کاتی ئاگربڕەکەیە.

ئەنجام

تەنیا چەند کاتژمێر دوای ئۆپراسیۆنی زریانی ئەقسا، نتانیاهۆ دوای کۆتایی کۆبوونەوە لەگەڵ یوای گالانت و بێنی گانتز لە بەردەم کامێراکان ئامادە بوو و لە دەسپێکی شەڕی گەورە لە غەززە بەئامانجی گۆڕینی دۆخی سەربازی، سیاسی و ژێئۆپۆلۆتیکی لەناوچەکە باسی کرد. لەناوبردنی حەماس و گۆڕینی ژێئۆپۆلۆتیکی غەززە دوو بەڵێنی سەرەکی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو کە تا کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە لایەن سەرۆک وەزیرانی قەتەرەوە نەهاتە دی. لە سەرەتاکانی پاییزی 2024یش کابینەی ئەمنیەتی ئیسرائیل بە زیاد کردنی مەرجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانی خۆیان و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ باکووری ئیسرائیل شەڕ لە دژی بەرخۆدان لە لوبنایان دەست پێکرد. خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە تەنانەت دوای ئاگرڕی لە بەرەی لوبنان ئاواەوکان هێشتا نەیانتوانیوە بەدڵنیایی تەواوەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. ئەوە نیشاندەری بەدی هاتنی بەڵێنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە چارەنووسی شەڕە: تا کاتێک کە شەڕ لە غەززە کۆتایی نەیێت، ئاوارەکانی ئیسرائیل ناگەڕێنەوە ماڵەکانیان. سەرکەوتنی ئەم دواییەی بەرخۆدان ئەنجامی خوێنی شەهیدان و گیانفیداییەکانی هێزەکانی قودس لە غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، لوبنان، یەمەن، سووریا، عێڕاق و لە کۆتاییدا کۆماری ئیسلامی ئێرانە.