بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکا وێڕای ئاماژە بە بێ بەڵێنی ئەمریکا لە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی و ئەوەی کە ئەمریکا بەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئێران و نەک چارەسەر کردنی کێشەکان، جەختی کرد کە ئێران ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ترامپە.
ناوبراو هەروەها لە بەشێکی دیکە لە ئەو گفتوگۆیەدا جەختی کرد کە ئێمە لە شەڕ ناترسین بەڵام بەدوایشیدا ناگەڕێین. من بەتواوەتی هیوادارم کە ئەو ڕووداوە ڕوو نەدات چونکوو لە زیانی هەموو ئەکتەرەکان و نەک هەر ئێمە دەبێت.
پسشکیان لە ئەو بارەوە وتیشی: پرسەکە خودی گفتوگۆکان نییە ، پرسی ئەو بەڵێنانەیە کە ئەنجامی گفتوگۆکانە و ئەبێ پابەندی بین؛ کاتێک کە ئێران لەگەڵ زلهێزەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی گفتوگۆی کرد، ئێمە پابەندی هەموو بەڵێنەکان بووین. بەڵام بەداخەوە ئەوە لایەنی بەرانبەر بوو کە پابەند نەبوو. ئێمە ئەو گومانەمان هەیە کە گرنگ نییە چەندە بە گفتوگۆکانەوە بگلێین و دانوستان بکەین، ئەوان بەدوای ڕووخانی دەسەڵاتن نەک چارەسەر کردنی کێشەکان.
ئەورووپاش بەڵێنی دا کە خەسارە ئابوورییەکانی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران قەرەبوو بکەنەوە کەچی ئەوروپاش لە ئەو بارەوە بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکرد و ئێرانیش لە وەڵام بە ئەو کارانە بەڵێنەکانی خۆیی هەمەبر بە ڕێكکەوتنەکە لە پێنج قۆناغدا کەم کردەوە، ئێستاش بە پەرەسەندنی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران، هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پاگەندەی هیرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە هەر جۆرە سەربزێوییەک لە دژی دامەزراوە و بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئیران جەختی کرد کە ئێران بەدوای شەڕەوە نییە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان، ئامادەی بەرگری لە خۆیە، ناوبراو وتی: ئەوە سروشتییە کە ئێمە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بدەینەوە. ئێمە لە شەڕ ناترسێین بەڵام بەدواشیەوە نین. هیوادرام ئەو روودداوە روو نەدات، چونکوو لە زیانی هەموو ئەکتەرەکانە نەک هەر ئێمە.
ناوبراو درێژەی دا: دوژمنان ، تاران بە هەوڵ بۆ دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی تاوانابر دەکەن و ئەوە دەکەنە بیانوویەک بۆ هیرش کەچی ئەوە ڕاست نییە.
لە حاڵێکحدا کە پێشکەشکاری ئەو بەرنامەیە ئاوا نیشانی دەدات کە ئێران و بەرەی بەرخۆدان دوای رووخانی بەشار ئەسەد لاواز بووەتەوە، بەڵام پزشکیان بە ڕەت کردنەوەی یەکلایی ئەو شێوەی بیرە وتی : من هیچ پێوەندییەک نابینم و لە چاو ساڵانی رابردوو ئێمە لە ناوخۆوە یەکگرتووترین. ئێمە بەهێزین.
پزشکیان لە بەشێکی دیکەدا پاگەندە و تۆمەکەتان لەسەر هەوڵی ئێران بۆ تیرۆری دۆناڵد ترامپ، ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و وتی: ئێران هەرگیز بەرنامە و ئامانجێکی بۆ تیرۆری دۆناڵد ترامپ نەبووە و لە ئەو بارەوە هەوڵی نەداوە و لە داهاتووشدا نایدات. ئەوەی کە لە ئەو بارەوە بیستراوە گەڵاڵەیەک لەلایەن ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەوە بۆ پەرەپێدان بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانە.