سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز جەختی لەوە کردەوە کە تۆمەتەکانی دژ بە تاران سەبارەت بە تیرۆرکردنی ترامپ پلانێکی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەیە بۆ پەرەپێدانی دوژمنایەتی بەرامبەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئێن بی سی نیوز، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لێستەر هۆڵت، بێژەری دیاری ئێن بی سی نیوز، تۆمەتەکانی ئاراستەکراو بە تاران سەبارەت بە هەوڵ بە تیرۆرکردنی ترامپی ڕەتکردەوە.

بەم پێیە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بانگەشەکانی ڕۆژئاوا کە ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ دەدات، پزشکیان وتی: ئێران هەرگیز پلان و نیازی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ نەبووە. ئێمە هیچ هەوڵێکمان لەو بارەیەوە نەداوە و لە داهاتوودا هیچ هەنگاوێک ناگرینەبەر.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، پزشکیان ڕوونی کردەوە: ئەوەی لەبارەی پیلانگێڕی دژی ترەمپ دەگوترێ، پلانێکی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەیە بۆ پەرەپێدانی دوژمنایەتی بەرامبەر ئێران.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەشەی وتارەکەی مەسعوود پزشکیان ڕایگەیاند: ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئێرانە لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی لە دوای وەرگرتنی ئەم پۆستەیە.