Publish Date: ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٧:٤٧

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی جووڵەی نەتەوەیی، بە وتنی ئەوەی کە پەکەکە نوێنەری کوردەکان نییە و ئەبێ بۆ هەمیشە لەناو بچێت، لە ڕۆڵی دەم پارتی لە پێشکەوتنی ئامانجەکانی تورکیای بێ پەکەکە پاڵپشتی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری جووڵەی نەتەوەیی ، مەهەپە، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی سیاسی نوێ، ڕإیگەیاند: کۆتایی ستەمکاران کە دەیان ساڵە چالاکی دەکەن، گەییشتووە، ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و یەپەگە نە سەرپەرشت و نە نوێنەری کوردەکانی ئێمەن.

باخچەلی هەروەها ئاماژەی دایە سەر دیدارەکانی شاندی دەم پارتی و وتی: دیدار و دانوستانەکانی ئەو شاندە لە ڕوانگەی ئێمەوە لە ڕیگایەکی ئەرێنی دەچێتە پێشەوە. پێگەییشتنی هەڵسوکەوتی ئەوانمان بینی. لە ئەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک کە لە پاڵ تورکیای بێ تیرۆریزم هەڵوێست بگرێت، پەیام بنرێت و هەنگاو بنێت ئەوە هەوڵێکی بەنرخە.

بانگهێشت بۆ دووهەم دیدار لە ئیمرالی؛ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

ڕێبەری مەهەپە بە ئاماژە بە دووهەم دیدار لەنێوان شاندی دەم پارتی و ئۆجالان، جەختی کرد: لە کۆتایی دووهەم دیدار لە نێوان ئەو دوولایەنە، ئەبێ بێ مەرج بوونی پەکەکە کۆتایی پێبێت . تیرۆریستەکانی پەکە یان ئەبێ چەکەکانیان دابنێن یان لەگەڵ چەکەکانیان رادەست ببن.


هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕەت کرایەوە

باخچەلی لە وەڵام بە داواکاری ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕایگەیاند: شتێکمان بە ناوی هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە و پێویستیش نییە.


لەبەرچاو نەگرتنی پرسەکان، گەمژەییە

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا وتی: بیر کردنەوە بە ئەوەی کە سڕینەوە یان لەبەرچاو نەگرتنی پرسەکان ئەبێتە هۆی چارەسەریان، ئەوپەڕی گەمژەییە.

پەیامێک بۆ کوردەکان
باخچەلی هاووڵاتیانی کوردی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێمە هیچکات بە گومانەوە چاومان لە برا کوردەکانمان نەکردووە و ئەوانمان لە خۆ دوور نەکردووەتەوە بەڵام هەندێک کەس هەوڵ دەدەن درز بخەنە نێوانمانەوە و درۆ و تۆمەتیان هێناوەتە کار.

ئێوە هەموو کەسی ئێمەن، کەسانێژ کە لە واشنتۆنن ناتوانن زیاتر لە ئێمە ئێوەیان خۆش بوێت و پێشمەرگەکانی هەولێریش ناتوانین زیاتر لە ئێمە ڕێزی ئیوە بگرن. چارەنووسی کورد و تورک یەکێکە.