بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئاژانسی هاوار، ئەوڕۆ هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی مانگرتنی کوردەکانی سووریا لە هاوێری بەنداوی تەشرین بە مەبەستی پاڵپشتی لە هەسەدە و ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەو وڵاتە، خەڵکانێکی زۆر لە کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا، دیرەزور و ئاوارەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، تەڤڵی ئەو مانگرتنە بوون.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هەزاران کەس لە کوردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرواری ٨ی ژانڤیەدا ڕێپێوانێکیان بۆ بەرگری لە بەنداوی تەشرین دەست پێکرد و بە هەڵدانی دروشمگەلکێک لە دژی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی، پاڵپشتی خۆیان لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەربڕی.
ئەم مانگرتنە لە شەشەمین ڕۆژیدا شایەدی بەشداری و گەیشتنی جەماوەرێکی زۆر لە خەڵکی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا، دیرەزور و ئاوارەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بوو.