بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری ئەل مەجەلا، لەگەڵ گەڕانەوەی دووبارەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، شرۆڤەکاران خەریکی لێکدانەوەی ئەو بابەتەن کە ئایا ئەو ڕازی دەبێت بە پێداچوونەوە بە پێگەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت دوای ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەی شەڕ لە دژی داعش لە عێراق و سووریا؟ ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی بایدن لە مانگی ئەگێست، ڕایگەیاند کە ڕاسپاردەی شەڕ لە دژی داعش بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ کەمبۆتەوە و خشتەی زەمانی بۆ کەمکردنوەی هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2026 دیاری کراوە.
ترامپ لە خولی یەکەمی سەرەۆک کۆماریدا ئەگەرچی هێزەکانی ئەمریکای بۆ ماوەی چوار ساڵ لە عێراق و سووریا لە چوارچێوەی راسپاردەی دژی داعش پاراست، بەڵام لە دیسامبێری 2018دا ڕایگەیاند کە ئەو ڕاسپاردەیە کۆتایی پێهاتووە و هەموو هێزەکانی دەکشێنێتەوە. بەوەشەوە هەر ئەو کات نە تەنیا بڕیارەکەی بە ئەنجام نەگەیاند، بەڵکوو ڕێژەی سەربازانی لە سووریا لە 2000 کەسەوە بۆ 900 کەس و لە عێراقدا لە 5000 کەس بۆ 2500 کەس کەمکردەوە.
هاوکات هێرشی تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێگەی ئەمریکای ئاڵۆز کردووە و پێدەچێ تورکیا بەمکارەی هاندەرێک بێت بۆ ترامپ لەپێناو کشاندنەوەی یەکجاری هێزەکانی ئەمریکا. بەلام هۆکاری دیاریکەر بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق، بوونی ڕاوێژکارانێک بە هەڵوێستی تەریکخوازانە لە کابینە و بەرپرسانی بەڕێوەبەرییەتی؛ چونکە زۆربەی ئەمان لە ڕەخنەگرانی ڕاسپاردەی شەڕی دژە داعشی ئەمریکا لە عێراق و سووریان.
پاشهاتەکانی کەمکردنەوەی هێز
سەرەڕای کەمپەینی "گوشاری لانیزۆری"ی دەوڵەتی یەکەمی ترامپ لە دژی ئێران و ڕاگرتنی هێزەکانی لە عێراق و سووریا وەک هاوکێشەیەک لە بەرامبەر هێزەکانی نزیک لە ئێران، خود ترامپ گەلی جار باسی لە کساندنەوەی هێزەکانی کردووە و بۆ وێنە لە ئاکتەوبری 2019دا ڕایگەیاند کە 900 هێزی ئەمریکایی خێرا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشاندنۆتەوە؛ بڕیارێک کە کاردانەوەی زۆربەی ڕاوێژکارانی گرنگی لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکای بەدواوە بوو و بووە هۆی دەستلەکار کێشانەوەی بەرپرسانێکی باڵای وەک جیمز ماتیس(وەزیری بەرگری) و برێت مەکگۆرک(سەرۆکی هاوپەیمانی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعش).
دیارە پاشهاتی ئەم کشانەوەی لەناکاوە، ڕێخۆشکەر بوو بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر هاوپەیمانای کورد لە شەڕی دژی داعش و تێوەگلانیان لە شەڕێکی ناچارەکیدا. واتە تەنیا سێ ڕۆژ پاش کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا، تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەوینیی لە دژی هیزەکانی سووریای دیموکراتیک دەستپێکرد. کشانەوەی ئەمریکا و هێرشی تورکیا هاوکات بووە هۆی بۆشاییەکی هێز و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش و پەلاماری هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و ملیشیاکان بۆ سەر ناوچەگەلی جێناکۆک.
هەر ئەوەش بووە هۆی هەڵوەشانەوەی بڕیاری کشانەوەی یەکجاری و ناردنەوەی دووبارەی هێزی ئەمریکایی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئۆپەراسیۆن لە عێراق
ترامپ ڕێژەی سەربازانی تا ساڵی 2020 لە عێراق دەست لێ نەدا. بە تایبەت پاش تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس، دوو فەرماندەی ئێرانی و عێراقیی سپای قودس و حەشدی شەعبی، و هێرشە بەربڵاوەکانی ئێران و هێزەکانی عێڕاقی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکایی لە عێراق و لەوان بنکەی عەینولئەسەد بۆ تۆڵەی خوێنی ئەو دوو شەهیدە.
ئینجا دوای دامرکانی ئەو هێرشانە، ترامپ بە ئارامی و بەشێوەی پەیتا پەیتایی هێزەکانی لە عێراق کەمکردەوە و بە مجۆرە هەشت بنکە و لەوان بنکەی ستراتژیکی "القائم" لە سەر سنووری عێراق و سووریا، لایەن ئەمریکاوە ڕادەتی هێزە عێراقییەکان کرا و ڕێژەی سەربازانی ئەمریکایی لەسەدا 50 کەم بۆوە و گەیشتە 2500 کەس.