بەرپرسێکی کورد داوای نێوەندگیری فەڕەنسا بۆ باشتر کردنی پێوەندی لەگەڵ تورکیای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبیە، بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا کە ناوەکەی ئاشكر انەکراوە، زیادی کرد: داوا لە فەرەنسا دەکەین کە یارمەتیمان بدات تا پێوەندی باشمان لەگەڵ تورکیا هەبێت.

ناوبراو پاگەندەی کرد: هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا دەتوانن ئاسایشی سنوورە باکوورییەکانی سووریا دابین بکەن.

ئەو بەرپرسە کوردە زیادی کرد: دانوستان بۆ ئەمن کردنی سنوورەکان لە باکووری سووریا لەلایەن ئەمریکا و فەڕەنساوە لە ئارادایە.