ڕۆژنامەنووسێکی تورک ئیدعای کرد کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕۆژێکی هێمایین لە حەوتەکانی داهاتوودا، بانگەوازی کۆتایی شەڕ و چەکدادانی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەنیز زیرەک، ڕۆژنامەنووسی ناسراوەی تورک، لە یادداشتیکدا بە ناوی "ئایا ئەو ڕۆژە 15ی فێڤرییەیە؟"، ئیدعای کرد کە ئەگەری ئەوە هەیە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK)، بە بۆنەی 25ـه‌مین ساڵوەگەری دەستگیریی، بانگەوازی کۆتایی شەڕ و چەکدادانی پەکەکە بڵاو بکاتەوە.

ناوبراو وتیشی: پێدەچێت کە بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانان، تەوەری سەرەکیی گۆرانکارییەکانی ناوچە بێت و ڕاگۆڕینەوەکان لەوبارەیەوە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئۆجەلان بەزوویی یەکەم هەنگاوەکان هەڵدەگرێت.