سیاسەتوانێکی ناسراوە لە ئەگەری فەرماندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک لە ئەندامانی سەردان‌کەری دەم‌پارتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری درێژەی دیدار و دانوستانەکان لەگەڵ ئۆجەلان، ئەگەری ئەوە هەیە کە سەرۆک بەندکراوی پەکەکە فەرمانی چەک‌دانان بۆ پەکەکە بدات.

ئەحمەد تورک ئەو ڕەوتەی بە دەسپێکێکی باش و گەشبینانە بۆ چارەسەری پرسی کورد زانی و وتی: ئەو گفتوگۆیانە دەتوانن بەستێنێکی لەبار بن بۆ گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و لە دیداری دووەم و سێهەمدا ئەگەری ئەوە هەیە ئۆجەلان پلانی چەکدادانی پەکەکە دەرببڕێت.