لە کاتی چڕبوونەوەی ململانێکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی کورد لە سوریا، یەکێک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی تورکیا کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی کوژرانی ئەفسەرێکی تورکیان لە نزیک بەنداوی تەشرین لە سووریا ڕاگەیاند.

چەۆدارە تیرۆریستەکانی سەر بە سوپای نیشتیمانی کە زۆربەیان سووریین و نەتەوەکانی دیکەی وەک ئۆزبەک و تورکن، لە بۆسەیەکدا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین گیران و زیاتر لە ٣٠ کەسیان کوژران و بریندار بوون.

لە نێو کوژراوەکاندا، ئەفسەرێکی تورکی هەیە کە پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگری سەربازی وڵاتەوە هەیە، کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوپای نیشتمانیی کردووە.

دەوترێت یەکێکە لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی تورکیا لەو شەڕەدا کوژراوە.

تورکیا هەوڵدەدات زاڵ بێت بەسەر شار و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکاندا و لە ئێستادا پێکدادانی توند لەنێوان هەردوولا لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە.