ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەری شەهید قاسم سولەیمانی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای لەشکەری و وڵاتی و خەڵکێکی زۆری بەئەمەگی ئێران لە موسەلای تاران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پێنجەمین ساڵوەگەری شەهیدی قودس، شەهید سپەهبود حاج قاسم سولەیمانی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، فەرماندە و بەرپرسانی باڵای لەشکەری و وڵاتی و خەڵکی بەئەمەگی ئێران لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەچوو.

موخبێر: قوتابخانەی بەرخۆدان لاواز نابێت

موحەمەد موخبێر ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە نمانەوەرگرتنی بەرپرسان لە شەهید سولەیمانی، وتی: بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ چارەسەریی کێشەکان و جەربەزە و دلێریی بوو و لە قۆناغێکدا کە وڵات بەرەوڕووی کێشەگەلێک بۆتەوە، ئاوڕدانەوە لەو تایبەتمەندییانەی شەهید سولەیمانی دەتوانێ یارمەتیدەری بەرپرسان بۆ چارەسەریی کێشەکان بێت.

وتیشی: بەرەی بەرخۆدان داهاتوویەکی ڕوونی هەیە و بە ئیزنی خودا ئەم قوتابخانەیە لاواز نابێت.

وەزیری کشتوکاڵ: بەرپرسان دەبێ حاج قاسم بکەنە نمانەی کاریان

غوڵامڕەاز نووری وەزیری جیهادی کشتوکاڵ، بە ئاماژە بە دەوڵەمەندیی مێژوو بە مانەوە و سەرهەڵدانی بەرەی بەرخۆدان لە دژی ستەم و لەدایکبوونی هەزارانی وەک حاج‌قاسم لە داهاتوو، وتی: بەرپرسان دەبێ لە بواری بەڕێوەبەریدا شێوازی بەڕێوەبەری جیهادیی حاج قاسم بکەنە نمانەی خۆیان