هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە لە کاردانەوەی بەدیداری وەفدی دەم‌پارتی لە زیندانی ئیمرالی، وتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێمای ئاشتی و دادپەروەری بۆ گەلی کورد و کۆمەڵگای جیهانییە و ئازادی ئۆجەلان ڕێ‌چارەی قەیرانەکانی ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە(KCK) لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، بە ئاماژە بە زەروورەتی ئازادکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانی‌کراوی پەکەکە، بۆ دەستەبەرکرانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، وتی: ئۆجەلان نەک تەنیا سیاسەتوانێکی کورد، بەڵکوو بیرمەندێکی جیهانییە کە توانیویەتی پارادایمێکی نوێی بۆ ژیانی دیموکراتیک و ئاشتی‌خوازانە لەپێناو چارەسەریی کۆگرانەی قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان ئاراستە بکات.

بایک بە نرخاندنی بەرخۆدانی جەماوەری و چالاکییە جیهانییەکان بۆ پاڵپشتی لە ئۆجەلان وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ وەدی‌هێنانی دادپەروەری، وتیشی: ئازادی ئۆجەلان پێش‌مەرجی چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەیی و جێگربوونی ئاشتییەکی پاوەجێ لە ئاستی ناوچەیی و جیهانییە.

هاوسەرۆکی کەجەکە هەروەها داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە هەنگاوی شلگێرانەتر بۆ کۆتایی‌هێنان بە زیندانی ئۆجەلان هەڵگرن و جەختی کرد: درێژەدان بەم بەندکردنە، ئاستەنگێکە لە بەردەم ئاشتی و دادپەروەری و جیهانی ئەوڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە هزر و ڕێگەچارەیەکە بۆ کۆتایی‌هێنان بە نادادپەروەری و لەمناوە ئازادی ئۆجەلان تەنیا ویستی کورد نییە، بەڵکوو پەیامێکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.