بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، فەرهاد شامی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، هەسەدە، ڕایگەیاند: ئامانج لە قسەکانی ئەردۆغان هەوڵ بۆ ترساندنی دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
شامی زیادی کرد: ئەو شێوەی قسە کردنەی ئەردۆغان، پەیامێکی ڕوونی تیرۆریستییە.
ناوبراو وتی: تەنیا ئامانج لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نییە، بەڵکوو ئامانجی سەرجەم خەڵکی کورد و سووریایەکانن کە زۆر ئازاریان لە هێرشەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و داعش و سوپای ئازادی سووریا چێشتووە.
ئەردۆگان ڕۆژی چوارشەممە هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر چەکدارانی کورد لە سووریا چەکەکاینیان دانێن، ئەو الە خاکی سووریا دەنێژرێن.
Publish Date: ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٩:٤٨
بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کاردانەوەی بە هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە کوردی سووریا نیشان دا.