بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، هەسەدە، ڕایانگەیاند کە لەگەڵ تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری بەنداوی تشرین و کۆبانێ و حەلەب بە شەڕدا هاتوون.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ئەو پێکدادانە لانیکەم 35 تیرۆریستی سەر بە تورکیا کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بووە.
هەروەها ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش تێکشکێندراوە. هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە لە وەڵام بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بەنداوی تشرین ئەنجام دراوە.
تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا هەوڵیان دەدا بە تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بچنە نێو ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەوە بەڵام لە کۆتاییدا ئەو شەڕەی لێکەوتەوە.
Publish Date: ٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:١٧
لە سێبەری ناسەقامگیری سیاسی و سەربازی لە سووریا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد پێکدادان لە نێوان چەکدارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕ بووەتەوە.