Publish Date: ٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٨:٥٢

لە هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر 2 ئۆتۆمبیل لە جادەی نێوان شاری حەسەکە و تەل‌برک، 3 هاووڵاتی مەدەنی کورد کوژراون و ٥ کەسیش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕۆناهی، لە هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر 2 ئۆتۆمبیل لە جادەی نێوان شاری حەسەکە و تەل‌برک لە کانتۆنی جەزیرە لە کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو(شەممە)، 3 هاووڵاتی مەدەنی کورد کوژراون و 5 کەسیش بریندار بوون.

لەو پەیوەندییەدا فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە ڕایگەیاند کە یەکێک لە برینداران، برینی قورسی هەڵگرتووە و دۆخی زۆر ناجێگرە.