دوو سێناتۆری ئەمریکی هەڕەشەیان کرد کە لە ئەگەری درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا و قبووڵ نەکردنی ئاگربڕ، ئەوان گەڵاڵەی دوو حیزبی بۆ گەمارۆی تورکیا دەدەنە سێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربڕ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای شاری کوردنشینی کۆبانێ، بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا و دژبەران بێ ئەنجام بووە. بەرپرسانی ئەمریکا لە ئامادەبوونی تورکیا داگیرکردنی کۆبانێ هەواڵیان داوە.

کریس وان هالێن و لیندزی گراهام دوو سێناتۆری ئەمریکی هۆشدارییان داوەتە تورکیا کە لە ئەگەری قبووڵ نەکردنی ئاگربڕ و درێژەی هێرشەکان بۆ سەر کوردەکان، ئەوان گەڵاڵەی گەمارۆی توند بە سەر تورکیا لە سێنا دەهێننە ئاراوە.
ئەوان هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر تورکیا ئاگربڕ و ڕاگەیاندنی ناوچەی کۆبانێ وەکوو ناوچەیەکی سڤیل قبووڵ نەکات، گەڵاڵەی گەمارۆی ئابووری تورکیا دەگرنە بەر.


گەمارۆکانی بەرچاوی ئەمریکا، گەمارۆی خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ڕێگری لە سەفەری بۆ ئەمریکا، گەمارۆی بەشی سەربازی و وزەی تورکیا و ئەگەری لێکۆڵێنەوە و لێکدانەوەی داراییەکانی ئەردۆغان و ئەگەری گەندەڵی ناوبراوە.