بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومیدی چاودێری گومرۆکانی پارێزگای کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: لەمساڵدا سەرجەم ٢ ملیۆن و ٤٠ هەزار تون کاڵای جۆراوجۆری ترانزیتی لە سنووری باشماخەوە هاوردە و هەناردە کراوە کە ئەم ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو لەباری کێشەوە لەسەدا ٦٨ بەرزتر بۆتەوە.
وتیشی: ئەمساڵ زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٦٤١ هەزار تون کاڵای جۆراوجۆر بە بایەخی ٤ ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی سنوورەکانی کوردستانەوە هاوردە و هەناردە کراوە کە لەو ڕێژەیە یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار تون بە بایەخی ٥٣٢ ملیۆن دۆلاری کاڵای هەناردە بووە.