بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گولتان کیشاناک لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئاماژە بە گۆڕاناکرییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: چارەنووسی کوردستانی سووریا چارەنووسی کوردەکانی ئێرەشە.
ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە کتێبەکەی خۆی لە ژێرناوی " دادخوازم" وتی: ئەو دادخوازییە، دادخوازی هەموومانە. من بە نوێنەرایەتی لە هەموومانەوە دادخوازی دەکەم. کیشاناک بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ورەی خەڵک، لەمپەرەکان لە سەر ڕێگای سیاسەتی دیمۆکراتیک، ڕگرتنی شۆڕشی ژنان بۆ ئازادی و هەوڵ بۆ تیرۆریتی نیشان دانی خواستنی دیمۆکراتیکی گەلی کورد، جەختی کرد کە هیچ ڕێگایەک جگە لە دادخوازی لە بەرانبەر ئەو شەڕە بوونی نییە.
گولتان کیشانان بە ئاماژە بە گرینگایەتی ڕێگاچارەی دیمۆکراتیک بۆ چارەسەری پرسی کورد، چ لە تورکیا و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوا نیشانی دەدات کە کوردەکان پێگەیەکی گرینگیان لە مێژوو هەیە. شێوەی ژیانی هاوبەشی گەلانی جیاواز لە کوردستانی سووریا، ئەزموونێکی بەنرخە کە دەتوانێت لە سەرتاسەری سووریا جێبەجێ بکرێت.
کیشاناک جەختی کرد: ئەگەر لە کوردستانی سووریا بگەینە ڕێکارێکی سیاسی ، ئەوە دەتوانێت ڕێغا بۆ چارەسەری دیمۆکراتیکی پرسی کورد لە تورکیا هەموار بکرێت. چارەنووسی کوردستانی سووریا لەگەڵ کوردەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان هاوپەیوەندە.