بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکینەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ چەکدارانی تەحریرولشام سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب ڕێكکەوتن.
یەپەگە لەگەڵ چەکدارانی تەحریرولشام کە حەلەب و دەڤەرەکەییان لە کۆنترۆڵدایە، بۆ مانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ڕێککەوتن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کە حەشیمەتی زیاتر لە 300 هەزار کەسە ئەنجومەنێکی مەدەنیان پێک هێناوە و هێزەکانی یەپەگەش لە ئەو گەڕەکانە وەکوو هێزی ئاسایش درێژە دەدەن چالاکی خۆیان.
هەروەها بە پێی ئەو ڕێککەوتنە سەرجەم ناوەند و پێکهاتە کوردییەکان لە ئەو گەڕەکانە درێژە دەدەنە چالاکی ئاسایی خۆیان و دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەتوانن بە شێوەی ئاسایی هاتوچۆی گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب بکەن.