ژمارەیەک لە کارناسان پێیان وایە کە تورکیا هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر حەلەب، بۆ داگیر کردنی بەشێکی تر لە کوردستانی سووریا دەقۆزێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەپۆلی هێرشی تیرۆریستەکانی تەحریرولشام و سوپای ئازادی سووریا لە حەلەب، سەرەتا ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریای گرتەوە بەڵام وادیارە ئەو هێرشانە وردە وردە خەریکە بەرەو ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان پەلکێش دەکرێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان گتا ئێستا شارگەلێک وەکوو تەل ڕەفعەت و شەهبا لە کۆنترۆڵی کوردەکان دەرچووە و هەندێک گەڕەکی کوردنشینی حەلەبیش خەریکە چۆڵ دەکرێت.

کەناڵی دویچە ولە، تورکیای یەکێک لە براوەکانی ئەو هێرشانە وەسف کردووە و جەخت یکردووە کە سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەستی نییە لە هێرشەکان بۆ سەر سووریا بەڵام ئەو هێرشانە ڕێک لە درێژەی بەدی هاتنی ئامانجەکانی تورکیا لە سووریا خەریکە دەچێتە پێشەوە.

بوراک یلدرم کارناسی پرسەکانی تورکیا بە دویچە ولی وتووە کە ئەو هێرشانە ڕێک بە فەرمانی تورکیا لە سووریا دەچێتە پێشەوە و تەنانەت گرووپە بەڕواڵەت دژبەرەکانیش وەکوو تەحریرولشام و سوپای ئازاد، دژایەتییەکانی خۆیانیان بە شێوەی کاتی وەلا ناوە و لە درێژەی ئامانجەکانی تورکیا حەلەبیان داگیر کردووە.

کارناسانی پێیان وایە هێرشەکانی ئەم دواییەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە درێژەی پێکهێنانی ناوچەی سنووری بەرچاوی تورکیا لە ناو سنوورەکانی سووریا بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەترە.