سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا لەبارەی هاوکاریی هاوبەش بۆ یارمەتیدان بە دەوڵەتی سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتنی هاوتای ڕووسیی وێڕای ئاماژە بە جموجۆڵەکانی ئەمدواییەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکوور سووریادا وتی: هاوکاتی کرانەوەی دەلاقەی هیوایەک بۆ حەسانەوە لە دوای ئاگربڕەکەی سووریا، جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا بە پاڵپشتی و داکۆکی ڕژیمی زایۆنی، بۆ جارێکی ناوچە تووشی دۆخی هوشدار هاتۆتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزمی سووریا بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە و ناوچەکە، جەختی کرد: ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕووداوەکانی ئەمدواییە بەشێکن لە پیلانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ بشێوی‌نانەوە لە جوگرافیای سیاسی ناوچە لە بەرژەوەندیی زایۆنییەکان کە هەڵبەت ، بە یەکگرتوویی و هاوکاری وڵاتانی ناوچە پووچەڵ دەکرێتەوە.

پزشکیان هەروەها ڕۆڵی بەرچاوی ڕووسیای بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و پاڵپشتیی لە تەواویەتی سەرزەوینی سووریا نرخاند و وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی یارمەتیدان بە ڕووسیا بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە و چارەسەریی قەیرانی سووریایە.