گرووپی MAK ڕایگەیاند کە هێرشی چەکداری بۆ سەر یونس بایراق، هێزی ئەمنیەتی و ئەندامی هێزەکانی گاردی خۆجەیی لە لیجەی ئامەد، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یونس بایراق ناسراو بە سەیدا یەکێک لە ئەندامانی گاردی خۆجەیی ئامەد بوو کە وەکوو هێزی سەربازی لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی پەکەکەش بەشداری کردبوو، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی باغلاری ئامەد هێرشی چەکداری کرایە سەر و بریندار بوو.

یونس بایراق بەهۆی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی سەربازی جیاواز لە دژی هێزەکانی پەکەکە و هاوکار بۆ ئەشکەنجەی خەڵک و چالاکی نایاسایی، لەوانە قاچاخی مادەی هۆشبەر، ناسرابوو.

گرووپی ناسراو بە میلیشیای ئازادی لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند کە بایراق بەهۆی هەوڵەکانیەوە سزار دراوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، بایراق دوای ئەو هێرشە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە و دۆخی ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.