بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێزۆپۆتامیا، بە هۆی درێژەی چەند حەوتەیی جموجۆڵی سەربازی لە ناوچە کوێستانییەکانی باگوک لە شاری نوسەیبینی سەر بە ماردین، لە نەبوونی هەر جۆرە ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە لایەن پارێزگاکان، جۆرێک حکومەت نیزامی و قەدەغەی هاتوچوو بە سەر ناوچەکەدا سەپاوە و لەمناوە چەندین شوانی ناوچەکە بە تاوانی هاتوچۆ لە لایەن سەربازانی تورکیا لێیان دراوە.
هەروەها بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هێزە سەربازییەکان لە کوێستانەکانی نێوان شاری میدیات و ئیدیل گوشاریان خستۆتە سەر عەشیرە کۆچەرەکانی ناوچەکە، بۆ چۆڵکردنی زۆرەملێی ئەو ناوچانە.